Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 17:08

ئه‌فشین به‌ زمانی فارسی گۆرانییه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه‌

كاری بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان كردووه‌
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان  " ئه‌فشین شوكری " سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی تازه‌یه‌ .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاشكرایده‌كات له‌ داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا گۆرانییه‌كی تازه‌ به‌ زمانی فارسی بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌فشین شوكری خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ گۆرانی تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی ، له‌ هه‌مان كاتدا وه‌ك ئاوازدانه‌رێك كاری بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان كردووه‌ و كاری دابه‌شكردنی میوزیكیش بۆ هونه‌رمه‌ندانی كورد ئه‌نجامده‌ده‌ات .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.