به پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز فهرماندهیهكى سه‌ربازى نزیك له حكومه‌تى سوریا پێیانی ڕاگه‌یاندبوو به هۆى ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كى هه‌ڵه‌وه سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى سوریا چه‌ند مووشه‌كێكى ئاڕاسته كردووه له كاتێكدا هیچ هێرشێكیش نه‌كراوه‌ته سه‌ر سوریا.
دوێنى شه‌و 16ى نیسانى 2018، ته‌له‌فزیونى فه‌رمى سوریا ڕایگه‌یاندبوو به‌رگرى ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى چه‌ند مووشه‌كێكى خستووته خواره‌وه كه ئاڕاسته‌ى بنكه‌ى سه‌ربازى حومس كرابوو، هاوكات میدیاى گروپى حیزبوڵڵاى لبنانى ڕایگه‌یاندبوو كه چه‌ند مووشه‌كێك ئاڕاسته‌ى بنكه‌ى ئاسمانى نزیك له دیمه‌شق كراون.
فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كه كه نهیوستبوو ناوى خۆى ئاشكرا بكات به ڕۆیته‌رزى وتبوو "هێرشه‌كه‌ى دوێنێ شه‌و هێرشێكى ئه‌لیكترۆنى ئیسرائیلى و ئه‌مریكى كراوه‌ته سه‌ر سیسته‌مى ڕادارى سورى" ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆكارى كێشه‌كه و به‌و هۆیه‌وه سوپاى به‌رگرى سوریا به هه‌ڵه چه‌ند مووشه‌كێكى ئاڕاسته كردبوو، هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌كه وتى ئه‌م كێشه‌یه له لایه‌ن شاره‌زاكانى سه‌ربازى روسى لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ كرا.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.