سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، گوته بێژی یه‌كێتی رایده‌گه‌ێنێ، به‌رهه‌م ساڵح ، ناتوانێت جێگه به یه‌كێتی لێژ باكات، ئه‌وانه‌یش به‌و شێوه‌یه بیر ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك خه‌ونی چۆله‌كه وایه، ڕه‌نگه له‌و زاویه مردووه‌ی كه ئه‌وان لێی ده‌ژین، به‌و جۆره سه‌یری یه‌كێتی بكه‌ن، ئه‌وان گومانیان له ئه‌قڵی ده‌نگده‌ر هه‌یه و پێیان وایه ده‌نگده‌ر زاكیره‌ی زۆر لاوازه، بۆیه باشتره ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵگرین بۆ ڕۆژی ١٢/٥، ئه‌و كاته بۆمان ده‌ركه‌وێت كێ براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌رهه‌م ساڵح باسی ڕابردووی یه‌كێتی ده‌كات، به‌تایبه‌تی باسی ئه‌و كاتانه ده‌كات، كه خۆی به‌رپرسێكی باڵای ناو یه‌كێتی بووه، ئه‌سڵه‌ن ئه‌و كاته گه‌نده‌ڵیمان هه‌بووه كه پاره هه‌بووه، ئێستا قه‌یران هه‌یه و ئه‌وه‌نده پاره‌مان نییه تاوه‌كوو گه‌نده‌ڵی بكه‌ین، بێ گومان ئه‌و كاته‌ی پاره زۆر بووه گه‌نده‌ڵیی زۆر كراوه و ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕابردوو بكه‌ین، ده‌زانین ئه‌و كاته‌ی گه‌نده‌ڵی كراوه كێ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بووه.
گوتیشی: من ته‌نیا ئه‌و په‌یامه‌م بۆ سه‌رۆكی ئه‌و هاوپه‌یمانییه هه‌یه، كوردهواری قسه‌یه‌كی هه‌یه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێك باوكی خۆی زۆر خۆش بوێت، نابێ جنێو به باوكی خه‌ڵكی بدات، ئه‌گین خه‌ڵكی جنێوی پێ ده‌دات.
پیره جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك له‌ناو یه‌كێتی هه‌ر پله و پۆستێكی هه‌بێت، جگه له لیستی ١٦٢ ئه‌گه‌ر كار بۆ لیستێكی دیكه بكات، له‌ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی لا ده‌برێن، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ئیمتیازاتانه‌ی بۆ كاری ڕۆژانه‌ی یه‌كێتی وه‌ریانگرتووه، پێویسته بیگێڕنه‌وه، بێ گومان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا چه‌ند كه‌سێك به‌و هۆیه‌وه لابراون، لیژنه‌یه‌كیش پێك هێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ كار بۆ لیستێكی دیكه بكات، له‌ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی دوور بخرێنه‌وه.
سه‌رچاوه/ باس‌نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.