ئەمڕۆ دووشەممە، لەمیانی كۆبوونەوەی دامەزراوەی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی، وڵاتانی یەكێتی ئەورووپا داوایان لە ئێران و رووسیا كرد فشار بخهنه سهر رژێمى سووریا، تاكو جارێكی دیكە چەكی كیمیایی له دژى هاولاتیانى بەكارنەهێنێت.
بەرەبەیانی رۆژی شهممه 14/4/2018، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاو فەرەنساو بەریتانیا بە 100 تا 120 مووشەکی تۆماهۆک، سێ بنکەی پەیوەندیدار بە چەکی کیمیاویی رژێمی سووریایان بۆردومان کرد، ئهمهش به بههۆى کیمیابارانکردنی شاری دوما لەلایەن رژێمی سووریاوە، كه زیاتر لە 150 کەس گیانیان دەستدا و زیاتر لە هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون.
دوێنى یهكشهممهش 15/4/2018 تیمێكى سەربە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاویی گەیشته سووریاو لەگەڵ بەرپرسانى حکوومی و ئەمنی رژێمی سووریا، کۆبووەوە. بڕیارە ئهمرۆ دووشەممە، تیمەکە بچێتە شاری دوما و لێکۆڵینەوە لە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەو شارە بکات و تا رۆژی چوارشەممەی داهاتوو راپۆرتێک بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادە دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.