دوێنى یه‌كشه‌ممه 15ى نیسانى 2018 نیكى هایلى باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: تا به ئامانجه‌كانمان نه‌گه‌ین هێزه‌كانى ئه‌مریكا ناكشێنه‌وه.
نیكى هایلى دوێنى یه‌كشه‌ممه له لێدوانێكیدا بۆ فوكس نیوز، ههیلى سێ ئامانجى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاى باس كرد كه ده‌یانه‌وه‌ى ته‌واوى ئامانجه‌كانیان له سوریا بهێننه‌دى ئه‌و سێ ئامانجه پێك هاتووه له دڵنیا بوون له‌وه‌ى كه چه‌كى كیمیاوى به‌كارناهێنرێن به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كه ببێته مه‌ترسى له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا، دووه‌م به‌زاندنى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى و ئامانجى سێیه‌م چاودیرى كردنى ئێرانه كه چى ده‌كات.
هایلى له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا وتى " ئامانجمان ئه‌وه‌یه سوپاى ئه‌مریكى ببینین بۆ ماڵ بێنه‌وه، به‌ڵام تا ئامانجه‌كانمان ته‌واو نه‌كه‌ین ناكشێینه‌وه.
هه‌روه‌ها هایلى هۆشدارى به بێژه‌ره‌كه دا‌و وتى: "ئێمه ده‌بێت زۆر ئاگادار و وریا و زیره‌ك و دووربیین بین، چونكه ئه‌مه‌ى ڕووى داوه به‌ئاسانى ده‌توانرێ له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ڕووبدات، ئه‌گه‌ر ئێمه به‌هۆش و ئاگادار نه‌بین".
نیكى له درێژه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا وتى: " ئێمه پێویسته زۆر به‌هۆش بین بۆ راستیه‌ك كه نههیڵێن ته‌نانه‌ت بچووكترین چه‌كى كیمیاوى به‌كاربێت، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره بێنیت كه سه‌رۆكى ئه‌مریكا چۆن 60 سیخوڕ‌ى روسى ده‌ركرد له دواى هێرشه‌كه‌ى سالزبیرى".
ئه‌مه له كاتێكدایه پێشتر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: له داهاتوویهكهى نزیكدا هێزه‌كانمان له سوریا ده‌كشێنینه‌وه.
هاوكات دوا به‌دواى قسه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ، هێزه‌ر ناورێت وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: "هیچ زانیارییه‌كم له‌سه‌ر وته‌كانى دۆناڵد تره‌مپ نییه".
له ڕۆژنامه‌ى Haaretzـه‌وه وه‌رگیراوه
ئاماده‌كردن و وه‌رگێرانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.