له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ 16/4/2018 "هاوڕێ تۆفیق" سه‌رۆكی لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: له ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له سنووری پارێزگای سلێمانی 10 پێشێلكاری هه‌ڵبژارن تۆمار كراون.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌رۆكی لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: پێشێلكارییه‌كان بریتی بوون له تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌ن و لیستانه‌ی كه به‌ر له واده‌ی دیاری كراوی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستیان به بانگه‌شه كردووه و به شێكی تریش بریتی بوون له پێشێلكارییه‌كانی تایبه‌ت به جێبه‌جێنه‌كردنی رێنمایی شاره‌وانییه‌كان.
راشیگه‌یاند: سه‌رپێچیكاران به پێی یاسا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و سزا ده‌درێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.