وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بەریتانیا دوێنى 15ى نیسانى 2018، رایگه‌یاند: كه وڵاته‌كه‌ى رێكارى دژى رژێمى سوریا ده‌گرێته به‌ر.
به‌پێى هه‌واڵێكى بى بى سى، بۆریس جۆنسۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕاگه‌یاند: " ئۆپه‌ڕاسیۆنه هاوبه‌شه‌كه بۆ ڕێگریكردن بووه له دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ى چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراوى كیمیایى، هیچ كه‌سێك ناتوانێت بڵێت ئه‌سه‌د خاوه‌نى چه‌كى كیمیایى نییه".
جۆنسۆن هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: كه ئه‌گه‌ر رژێمى سوریا جارێكى دیكه چه‌كى كیمیاوى دژى هاووڵاتیان به‌كار بهێنێت، ئه‌وا به‌ریتانیا رێكارى توندتر دژى رژێمى ئه‌سه‌د ده‌گرێته به‌ر.
به‌ره‌به‌یانى رۆژى شه‌ممه 14ـى نیسانى 2018، فڕۆكه چهنگییهكانى ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا به 100 تا 120 مووشه‌ك بۆردومانی سێ بنكه‌ى دروستكردن و عه‌مباره‌كانى چه‌كى كیمیایى رژێمى سوریایان كرد.
وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.