ژه‌نه‌ڕاڵ فرانسوا لۆكۆنتێر وه‌زیری به‌رگریی و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای فه‌ڕه‌نسا ئاشكرای كرد كه هێزه‌كانی جێگیركراوی رووسیا له خاكی سووریادا، له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌مریكادا بۆ سه‌ر بنكه‌ی چه‌كه كیمیاوییه‌كانی سووریا هیچ كرده‌وه یان په‌رچه كردارێكیان پیشان نه‌داوه و ته‌نیا وه‌ك بینه‌رێك له‌وێ دانیشتوون و بنكه و كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانی خۆیان پاراستووه.
وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا جه‌ختیشی كرده‌وه كه هیچ موشه‌كێكی سێ وڵاتی هاوپه‌یمان له‌م ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌دا به‌هۆی سیسته‌می قه‌ڵغانی موشهكییهوه نه‌كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و سیسته‌مه‌كانی به‌رگریی موشه‌كیی رووسیا له ماوه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌واندا هیچ چالاكییه‌كیان نه‌بووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌وان پێشتر سه‌باره‌ت به هێرشه‌كان رووسیایان ئاگادار كردبووه‌وه و هه‌ماهه‌نگیی پێویست ئه‌نجامدرابوو و رووسیه‌كان به باشی ده‌یانزانیی كه موشه‌كی كام وڵاتان له ئاسمانه‌وه دێنه ناو خاكی سووریا، به‌ڵام دیاره بڕیاریانداوه سیسته‌می قه‌ڵغانی موشه‌كی خۆیان چالاك نه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.