Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 10:26

پوتین: هه‌ر هێرشی تر بۆ سه‌ر سووریا په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی تێکده‌دات

پوتین و ڕوحانی له‌ ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ قسه‌یان له‌باره‌ی دۆخی سووریاوه‌ كرد
کوردستان TV
100%

ئاژانسی هه‌واڵی ڕووسیا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌سه‌ر زاری كرملینه‌وه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، فلادیمیر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا به‌ حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆكى ئێران ڕاگه‌یاندووه‌، هه‌ر هێرشێكی دیكه‌ بۆ سه‌ر سووریا، پێوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی تێك ده‌دات.

پوتین و ڕوحانی له‌ ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ قسه‌یان له‌باره‌ی دۆخی سووریاوه‌ كردووه‌، ئه‌مه‌ پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی كه‌ به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بوون، 103 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی نێوه‌نده‌ كیمیاییه‌كانی سووریا كردن.

وه‌ك ئاژانسه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، هه‌ردوو سه‌ركۆمار كۆك بوون له‌وه‌ی، كه‌ ئه‌م گورزوه‌شاندنه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ده‌رفه‌تی چاره‌ی كێشه‌ی سووریای له‌ ڕێگه‌ی سیاسییه‌وه‌ له‌بار بردووه‌.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندراوێكی كرملین كه‌ ئاژانسه‌ ڕووسیاییه‌كه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ''به‌ تایبه‌ت ڤلادیمێر پوتین جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كرده‌ سه‌ربازیانه‌ به‌رده‌وام بن، ئه‌وا پێوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌شێوێت؛ چونكه‌ ئه‌م كردانه‌ پێشێلكردنی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌.''

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.