Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 10:41

تیمێکى سەربە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاویی  گەیشته‌ سووریا

سبه‌ى تیمەکە ده‌چێتە دوماو لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی ده‌کات
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15/4/2018 تیمێكى سەربە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاویی   گەیشته‌ سووریاو لەگەڵ بەرپرسانى حکوومی و ئەمنی رژێمی سووریا، کۆبووەوە.

بڕیارە سبه‌ى دووشەممە، تیمەکە بچێتە شاری دوما و لێکۆڵینەوە لە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەو شارە بکات و تا رۆژی چوارشەممەی داهاتوو راپۆرتێک بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادە دەکات.

پێشتر به‌هۆى کیمیابارانکردنی شاری دوما لەلایەن رژێمی سووریاوە، زیاتر لە 150 کەس گیانیان دەستدا و زیاتر لە هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون.

چوونی ئەو تیمە بۆ سووریا دوای ئەوە دێت، کە بەرەبەیانی رۆژی شه‌ممه‌ 14/4/2018، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاو فەرەنساو بەریتانیا بە 100 تا 120 مووشەکی تۆماهۆک، سێ بنکەی پەیوەندیدار بە چەکی کیمیاویی رژێمی سووریایان بۆردومان کرد.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.