Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 23:28

پۆستەرەکانی مالکی بەر پێڵاودران و لێکرانەوە

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
کوردستان TV
100%


لە پارێزگای بەسرە بەشێك لە هاووڵاتیان پۆستەرەكانی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایان بەر پێڵاوداو لێیانكرده‌وه‌.

بەپێی چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌، لە پارێزگای بەسرە ،  بەشێك لە هاووڵاتیانی ئەو پارێزگایە دوای ئەوەی پێلاوەكانیان گرتە پۆستەرەكانی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كە بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەكرابوون ، سەرجەمیان لێكرانەوە و لابران.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا هات 14ی نیسانی 2018، بانگەشەی قەوارە و هاوپەیمانی و کاندیدان بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێکرد، کە بڕیارە لە 12ی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.