Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:29

سلێمانی.. سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکران

به‌تۆمه‌تی هێرشكردنه‌ سه‌ر چه‌ند كه‌سێك و برینداركردنیان
کوردستان TV
#7
100%

مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شاری سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی 3 تۆمه‌تیاری ڕاگه‌یاند به‌تۆمه‌تی هێرشكردنه‌ سه‌ر چه‌ند كه‌سێك و برینداركردنیان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: تۆمه‌تباری یه‌كه‌م به‌ناوی (ه‌. غ. س) له‌دایكبوی ساڵی 1988 به‌چه‌كی جۆری ده‌مانچه‌ ھێرشیكردۆته‌ سه‌ر كه‌سێك و برینداریكردوه‌، پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێت.

ده‌شلێت: دوو تۆمه‌تباری دیكه‌ به‌ناوه‌كانی (ه. ع. ع ) و( س. ڕ. ج) له‌دایكبووی ساڵی 1997 و 2002 ، هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر 2 كه‌س و به‌چه‌قۆ و ده‌مانچه‌و برینداریان كردون، پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێن و ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر چه‌ك و چه‌قۆكه‌یاندا.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له‌ئێستادا هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كان به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 405 بڕگه‌ی 31 له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌ندن و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.