دوو له ئه‌ندامانی كابینه‌ی ئه‌منیی ئیسڕائیل هۆشدارییاندا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه هێزه ئێرانییه‌كانی جێگیر له سووریا دووباره ده‌كرێن به ئامانجی هێرشی دیكه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه.
ئه‌وه‌ش دوای هێرشه‌كه‌ی سوپای ئیسڕائیل بوو بۆ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی تی فۆر له ناو خاكی سووریادا كه وه‌ك حكومه‌تی ئیسڕائیل رایگه‌یاندووه هێزه‌كانی ئێران له‌وێ جێگیر كراون.
گیلاد ئاردان وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسڕائیل له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رادیۆی سوپای وڵاته‌كه‌ی، رایگه‌یاند كه پته‌وبوونی پێگه‌ی سه‌ربازیی ئێران له سووریا مه‌ترسییه بۆسه‌ر ئاسایشی ئه‌وان.
هه‌روه‌ها نه‌فتالی بێنێت وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئه‌م وڵاته‌ش وتی كه ئیسڕائیل مافی ئازادیی كرداری ته‌واوی هه‌یه و ئه‌وان رێگه به ئێران ناده‌ن كه به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له‌ناو سووریا بمێنێته‌وه.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئیسڕائیل وتیشی: ئێمه ناتوانین رێگه بده‌ین سنووره‌كانی باكووری وڵاتمان ببێته گۆڕه‌پانی ته‌راتێنی به‌شار ئه‌سه‌د.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.