نیكۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا هێرشه‌كه‌ی ئهمریكاو بریتانیا‌و فه‌ره‌نسا كه له رۆژی شه‌ممه‌دا كرایه سه‌ر سوریا كارێكی تاوانكارییه.
نیكۆلاس مادۆرۆ له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: ئێمه ده‌ڵێین ئه‌و هێرشه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له ئهمریكاو بریتانیا‌و فه‌ره‌نسا كرایه سه‌ر گه‌لی سوریا كرده‌وه‌یه‌كی تاوانكارییه و بۆ ئه‌وه‌یه ترس و دڵه‌راوكێی له رێگای تیرۆره‌وه بڵاو بكرێته‌وه‌و بنكه زانستییه‌كانی ئه‌و وڵاته وێران بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه هێرشه رۆكێتییهكانیان ئه‌نجامدا، ئه‌وانه سه‌گه‌كانی جه‌نگن، پێویستیان به چه‌ك و كوشتنه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حیسابی مردووه‌كان خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن.
مادۆرۆ، ده‌ڵێ: له خۆم ده‌پرسم تێچووی ئه‌م بۆردومانه چه‌ند بووه، كێ هانی ئه‌وانه‌ی داوه بۆردومانی سوریا بكه‌ن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.