گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، وورده‌كاری هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسای ئاشكرا كرد‌و رایگه‌یاند: 105 مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی ئامانجه‌كانی سه‌ربه رژێمی سووریا كراون و هیچ كام له مووشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگری ئاسمانیی سووریاوه نه‌پێكراون.
جه‌نه‌راڵ كینس ماكینز، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، دانا وایت، ورده‌كاری له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه بڵاوكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامیاندا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له دوما.
ماكینز باسی له‌وه كرد كه بۆ سێ ئامانج كه بۆ هێرشه‌كه هه‌ڵبژێردرابوون له پاڵ به‌شداریكردنی تێكشكێنه‌ر و ژێرده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا كه له ده‌ریای سوور، كه‌نداوی به‌سره و ده‌ریای ناوه‌ڕاست جێگیركراون، فڕۆكه بۆردومانه‌كانی B-1B به‌شداریان كردووه.
هه‌روه‌ها ماكیز ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كه‌شتیه‌كی جه‌نگیی فه‌ڕه‌نسی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رافالی و میگراجی سه‌ربه فه‌ڕه‌نسا به‌شداریان له هێرشه‌كه‌دا كردووه، له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌ی جه‌نگیی جۆری تۆڕنادۆ و تایفونی به‌ریتانی.
جه‌نه‌راڵ ماكینز ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له‌و هێرشه‌دا و له‌و كه‌شتیه جه‌نگییه‌ی له ده‌ریای سوور جێگیركراوه 30 مووشه‌كی تۆماهۆك ئاڕاسته كراوه، له‌گه‌ڵ حه‌وت مووشه‌كی تۆماهۆك له تێكشكێنه‌ره‌كانه‌وه، 23 مووشه‌كی تۆماهۆك له‌و كه‌شتیه تێكشكێنه‌ره‌ی له كه‌نداوی به‌سره جێگیركراوه، شه‌ش تۆماهۆك له كه‌شتی ژێرده‌ریایی “USS John Warner” كه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست جێگیركراوه، هه‌روه‌ها سێ مووشه‌كی كروز له كه‌شتی جه‌نگیی فه‌ڕه‌نسیه‌وه.
هاوكات ماكینز باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا له‌و هێرشه‌دا 19 مووشه‌كی ستاندۆفی هاوبه‌شی ئاسمان به زه‌وی (JASSM)ی له فڕۆكه بۆردومانه‌كانی جۆری B-1Bه‌وه ئاڕاسته كراوه، فڕۆكه به‌ریتانیه‌كان هه‌شت مووشه‌كی سێبه‌ری گه‌رده‌لول و فرۆكه فه‌ڕه‌نسییه‌كانیش نۆ مووشه‌كی SCALPیان هه‌ڵداوه.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار مووشه‌كه‌كانی JASSMی له هێرشێكدا به‌كارهێنا كه شاراوه‌ن له رادار.
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كانیدا، ماكینز باسی له‌وه كرد كه 73 مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی توێژینه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی به‌رزه كراوه له دیمه‌شق و، گوتی: "ئه‌وه چه‌ندین ساڵ به‌رنامه‌ی چه‌كی كیمیایی سووریای برده دواوه. هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌م كه هێرشمان كردووه‌ته سه‌ر سێ بینا له یه‌كێك له قه‌ره‌باڵغترین ناوچه‌كانی دیمه‌شق كه یه‌كێكه له ئارامترین كایه‌ی ئاسمانی جیهان.
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه گازی كیمیایی و ده‌مار له دامه‌زراوه‌ی به‌رزه ھه‌بووه و له‌و ئامانجه‌ش ره‌چاوی دزهپێنهكردنی كیمیایی كراوه.
ماكینز ئاشكراشی كرد كه ٢٢ موشه‌كیان ئاراسته‌ی كۆگای چه‌كی كیمیایی ھهمشینكار له شاری حومس كردووه، هاوكات حه‌وت مووشه‌كی جۆری SCALP-یش ئاراسته‌ی حه‌شارگه‌یه‌كی دیكه‌ی چه‌كی كیمیایی له هه‌مان ناوچه كراوه.
ماكینز بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد كه رژێمی سووریا ٤٠ مووشه‌كی به‌رگری ئاسمانی ھاویشتووه، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌مانه نه‌یتوانیوه رێگری له مووشه‌كه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌ن.
ماكینز ئاشكراشی كرد كه هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌كیان له‌گه‌ڵ رووسیا نه‌كردووه و له‌و هێرشانه‌شدا سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانی رووسیا كار پێ نه‌كراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دانا وایت ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، ، له كۆنگره‌كه‌دا رایگه‌یاند: ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سه‌ركردایه‌تی كراوه، به ته‌واوی سه‌ركه‌وتوو بووه و گشت ئامانجه دیاریكراوه‌كان به ته‌واوی پێكراون.
وایت ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه قۆناغی داهاتوو په‌یوه‌ست ده‌بێ به رژێمی ئه‌سه‌د و، گوتی: په‌یامێكی روونمان نارد، هیوادارین ئه‌و (به‌شار ئه‌سه‌د) ه ئه‌مه‌ی بیستبێ.
وایت جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئامانجی ئه‌مریكا به‌شداریكردن له شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا نییه، به‌ڵام رێگه به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌و وڵاته ناده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.