Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:31

میسر نیگه‌رانى خۆى له‌هه‌مبه‌ر هێرشه‌کانى سه‌ر سووریا نیشاندا

میسر داواى لێكۆلینه‌وه‌ى وورد ده‌كات
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە،  وەزارەتی دەرەوەی میسر هەڵوێستی خۆی لەسەر هێرشى ئەمەریکاو به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا بۆ سەر سووریا راگەیاندو لە بەیاننامەیەکەدا، کە هه‌ر ئەمرۆ بڵاویکردەوە رایگەیاند، زۆر نیگەرانن بەو هێرشانەى كه‌ كرانه‌ سه‌ر سووریاو داواشى کردووە لێکۆڵینەوەیەکی روون بکرێت سەبارەت بە بەکار‌هێنانی چەکی كیمیایی له‌ ناوچه‌ى دوماى سووریا.

لە بەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووه‌" سەرباری ئیدانەکردنی هێرشەکەى هه‌رسێ ولات بۆ سه‌ر سووریا، داوای ئارام کردنەوەی دۆخەکەو چارەسەری ئاشتییانە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ته‌واوى سووریا دەکه‌ین و هیوادارین لێكۆلینه‌وه‌ى ووردو ئاشكرا بكرێت له‌هه‌مبه‌ر به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایی له‌ سووریا، پێش ئه‌وه‌ى رێوشوێنى سه‌ربازى بگیرێته‌به‌ر.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.