Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:51

به‌ ڤیدیۆ.. سازان و شه‌هریار" دوێت " ێک بڵاوده‌که‌نه‌وه‌

له‌ ئێستادا ئاماده‌یه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌
کوردستان TV
100%


هه‌ردوو گۆرانیبێژ  " شه‌هریار حه‌سه‌ن و سازان شه‌وكه‌ت " كه‌ هاوسه‌ری یه‌كترن گۆرانییه‌كی تازه‌ به‌ شێوه‌ی دوێت له‌ ژێر ناوی " رَێگا چاره‌یه‌ك " بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ .

گۆرانی " ڕێگا چاره‌ " كه‌ له‌ ئێستادا ئاماده‌یه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ ، بریاره‌ له‌ نێو ماڵپه‌ر و تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌ شێوه‌ی ده‌نگ بڵاوبكرێته‌وه‌ .

شه‌هریار حه‌سه‌ن له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌ خۆی ئه‌م گۆرانییه‌ی به‌ شێوه‌ی دوێت بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و به‌ هه‌واداری خۆی ده‌ڵێت ئاخۆ پێیان باشه‌ به‌ بێ كلیپ گۆرانییه‌كه‌ بڵاوبكاته‌وه‌ .

شه‌هریار حه‌سن خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ ، چه‌ند سالێكه‌ خۆی و خێزانه‌كه‌ی له‌ ئه‌ورووپا ده‌ژین و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییه‌ ، هه‌روه‌ها له‌ زنجیره‌ درامای پرس وه‌ك ئه‌كته‌رێك رۆڵی بینیوه‌ .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.