Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:47

رووحانی  پاڵپشتیی بەردەوامیی ئێران بۆ سووریاى دووپاتکرده‌وە

ئەسەدو روحانى پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
کوردستان TV
100%

بەشار ئەسەد ، سەرۆکی رژێمى سووریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ حەسەن رووحان، سەرۆک كۆمارى ئیسلامى ئێران ئەنجامدا و هەردوولا لە پەیوەندییەکەدا قسەیان لەسەر هێرشەکەی ئەمریکاو بەریتانیاو فەرەنسا بۆ سەر سووریا کرد و رووحانی رایگەیاند، كه‌ ئێران پاڵپشتی گەل و حکومەتی سووریا ده‌كات.

رووحانی بە ئەسەدی راگەیاند" دەستدرێژی ئەو وڵاتانە بۆ سەر سووریا ئیرادەی گەلی سووریا لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم لاواز ناکات و هەروەها جەختی لەسەر بەردەوامیی پاڵپشتیی ئێران لە حکومەت و گەلی سووریا کردووەتەوە.

رووحانی سەرەڕای ئیدانەکردنی هێرشەکە رایگەیاندووە، هێرشەکە پێشێلی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکانە. سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها جەختی لەسەر پێویستی رێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا کردووەتەوە.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.