به‌ڕێز كه‌مال كلچدارئۆغلو، سه‌رۆكى گشتیى پارتى گه‌لى كۆماریى توركیا (CHP) له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانى ـ ى برایان، سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزیان كرد.
به‌ڕێز كلچدارئۆغلو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12/4/2018 له په‌یوندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا، هه‌روه‌ها هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕى و هیواى خواست ئه‌مه دوایین خه‌م و كۆستیان بێت و خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شت شاد بكات.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه و پێشكه‌شكردنى سه‌ره‌خۆشى، سوپاسى به‌ڕێزیانى كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.