دوای پێشبێنییه‌كانی هه‌ردوو ده‌سته‌ی كه‌شناسی كوردستان و عێراق به‌وه‌ی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان و عێراق ئه‌گه‌ری باران بارینی به لێزمه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی له ناحیه‌ی مه‌نده‌لی رایگه‌یاند : هه‌موو رێوشێنێك ده‌گرنه به‌ر بۆ به‌رگرتن له‌و لافاوه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت له سنووری ئێران و عێراق ناوچه‌كه بگرێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه حه‌یده‌ر مه‌نده‌لاوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ناحییه‌كه به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه: لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناحیه‌كه هه‌موو رێوشوێنێكیان بۆ به‌رگرتن له ئه‌گه‌ری ئه‌و لافاوه گرتووه كه له سنووری ئێران و عێراقه‌وه به‌هۆی بارانی به لێزمه‌وه روو له ناوچه‌كه ده‌كات.
ئاماده‌كاری: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.