پەروەردەی پارێزگای سلێمانی بەنوسراوێكی سەرجەم پەروەردەكان لەكاتی دەوامی رەسمی و تاقیكردنەوەكان ئاگادار دەكاتەوە، راشیدەگەیەنێت كە هیچ پشوویەكی رەسمی ناوەندەكانی خوێندن ناگرێتەوەو رۆژانی شەممەش دەبێتەوە بەدەوامی رەسمی.
ئەمڕۆ چوارشەمم ەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی لەڕێی نوسراوێكەوە كە بەژمارە (6154) ئەمڕۆ 11ی نیسانی 2018 دەرچووەو ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاكان كراوە، تیایدا ئاماژەی بەوەداوە كە بەهۆی ئەوەی ماوەیەكی زۆر دەوام راگیراوە، بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو ماوەیە دەبێت پەروەردەكان پابەندی ئەو خاڵانە بن كە لەنوسراوەكەدا ئاڕاستەیان كراوە.
بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی گشتی سلێمانی ڕایگەیاندوە "سەرجەم پشووە رەسمییەكان دوای ئەم نوسراوە ناوەندەكانی خوێندن ناگرێتەوە (باخچەی ساوایان، بنەڕەتی، ئامادەییەكان، پیشەییەكان)، هەروەها رۆژانی شەممە لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەوامی رەسمی دەبێت".
بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە "تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەم رۆژی دوو شەممە 14ی ئایاری داهاتوو دەستپێدەكات و رۆژی 22ی ئایار كۆتاییان دێت".
پەروەردەی سلێمانی ئەوەشی وتوە "پێویستە خوێندكارانی قۆناغەكانی (1،2،3)ی بنەڕەتی لە 14ی ئایارەوە تا 23ی ئایار دەوامیی ئاسایی خۆیان بكەن و مامۆستایانی ئەو قۆناغانە لەچاودێریكردنی تاقیكردنەوەكان ببەخشرێن، هەروەها بۆ خوێندنگا ناحكومییەكانیش دەبێت تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەك لە 14ی ئایاری داهاتوو تا 23ی ئایار ئەنجامبدەن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.