كه‌ناڵى ئاسمانى ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ى سه‌ر به سعوودیه، بڵاویكرده‌وه، دوا نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن ژماره‌یه‌ك مووشه‌كیان ئاراسته‌ى ریازى پایته‌ختى عه‌ره‌بستانى سعوودیه كردووه.
به گوێره‌ى زانیارییه‌كان یه‌كێك له مووشه‌كه‌كان گه‌یشتووه‌ته زه‌وى و یه‌كێكى دیكه‌ش له لایه‌ن هێزى به‌رگرى ئاسمانى سعوودیه‌وه له ئاسمان تێكشكێندراوه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆیته‌رز له‌و باره‌یه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه ده‌نگى سێ ته‌قینه‌وه‌ى به‌هێز له ریاز بیستراوون و تا ئێستا راده‌ى زیانه گیانى و ماڵییه‌كان نه‌زانراوون.
لای خۆشیه‌وه تووکی مالیکی وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی لەو بارەیەوە وتی، فڕۆکەکە دوا نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەبها نزیکبووەتەوە و لەلایەن هێزی بەرگری موشەکی فڕۆکەخانەکەوە خراوەتە خوارەوە، بەو هۆیەشەوە بۆ ماوەیەک گەشتی ئاسمانی لەو فڕۆکەخانەیە داخراوە.
لەلایەکی ترەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە ریازی پایتەختی سعودیە دەنگی سێ تەقینەوە بیستراوە و لە سێ شوێنی جیاوازەوە دوکەڵ بەرزبووەتەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەو تەقینەوانەی پایتەختی سعودیە، گروپی ئەنساڕوڵا لە یەمەن، ئەنجامدانی هەڵدانی ژمارەیەک موشەکی بالیستی بۆ سەر خاکی سعودیە ڕاگەیاند.
گروپی ئەنساڕوڵا ئەوەشیان ئاشکرا کرد، ئەمڕۆ بە موشەکی بورکان ئێچ دوو وەزارەتی بەرگری سعودییەیان کردووەتە ئامانج.
هەروەها سوپای سعودیە خستەخوارەوەی موشەکێکی بالیستی ڕاگەیاند، کە لە یەمەنەوە بەرەو ریازی پایتەخت تەقێنرابوو.
ماوەی سێ ساڵە ئیمارات و سعودیە و چەند وڵاتێکی تری عەرەبی هێرشیان بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن دەستپێکردووە و گەمارۆی ئاسمانی و ئاوی و وشکانیان خستووتە سەر یەمەن، بەو هۆیەوە قەیرانی مرۆیی لەو وڵاتە سەریهەڵداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.