Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 02:51

کاتى ئه‌نجامدانى تیروپشکى قۆناغى پێش کۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان بزانه‌

یاریه‌كانى چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ له‌م كاته‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%

ڕۆژى هه‌ینى 13-4-2018 كاتژمێر 2:00 پاش نیوه‌ڕۆ به‌كاتى هه‌ولێر ، له‌شارى نیۆنى سویسرى ، له‌باره‌گاى یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌وروپا تیروپشك  بۆ یانه‌كانى قۆناغى پێش كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ئه‌نجامده‌درێت.

دوای ئه‌نجامدانى تیروپشك بۆ یانه‌كانى به‌شداربوو له‌قۆناغى پێش كۆتایی چامیپۆنس لیگ ، یاریه‌كانى چوون له‌ڕۆژانى سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ به‌روارى 24 ، 25 -4-2018 ئه‌نجامده‌درێت ، یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ 1، 2- 5-2018 به‌ڕێوه‌ده‌چێـت 

دوای ته‌واو بوونى یاریه‌كانى قۆناغى پێش كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌یارى چوون و گه‌ڕانه‌وه‌دا چاره‌نووسى ئه‌و دوو یانه‌یه‌ به‌دیار ده‌كه‌وێت بۆ یاری كۆتایی  ، كه‌له‌ به‌روارى  26 -5-2018  له‌شارى كییڤی ئۆكرانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، یانه‌ى پاڵه‌وان به‌دیار ده‌كه‌وێت له‌خوله‌كه‌ له‌پاڵه‌وانى بوونى له‌م وه‌رزه‌ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.