ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەگرێت بۆ بەرپاکردنی سەقامگیری لە جیهاندا.
له میانی وتارێكدا كه له بۆنه‌ی وه‌رگرتنی نامه‌ی متمانه له باڵیۆزی نوێی چه‌ند وڵاتێك له مۆسكۆ پێشكه‌شیكرد، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند كه وێڕای ئه‌وه‌ی دۆخی ئێستای جیهان مایه‌ی نیگه‌رانییه، به‌ڵام روسیا ئومێدی به‌وه هه‌یه په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بچنه‌وه دۆخی سروشتیی خۆیان.
سه‌رۆكی روسیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی ده‌ربڕی بۆ بنیادنانی په‌یوه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی جیهان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی روسیا وه‌ڵامی سه‌رۆكی ئه‌مریكای دایه‌وه و رایگەیاند، موشەکەکانی ترەمپ ئەو بەڵگانە لەناو دەبات کە پەیوەندییان بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاییەوە هەیە لە جیهاندا، ئاماژەی بەوەش کرد، موشەکە زیرەکەکانی ئەمریکا دەبێت تیرۆرستان بکەنە ئامانج نەک حکومەتی شەرعی سوریا.
وه‌ڵامه‌كه به‌رامبه‌ر ئه‌وه بوو كه دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند، رووسیا بەڵێنی داوە ئەو موشەکانە بخاتە خوارەوە کە ئاڕاستەی سووریا دەکرێن، دەی با خۆی ئامادە بکات، چونکە بەمنزیکانە دەگەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.