Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:52

موقتەدا سەدر هۆشداریی دەداتە دۆناڵد ترەمپ

ئەمڕۆ ترەمپ هەڕەشەی هێرشکردنە سەر سوریای کرد
کوردستان TV
100%

رێبەری رەوتی سەدر، رایدەگەیێنێت ئامادەین بەرگری لە سنووری رۆژئاوای عێراق بکەین، بۆ ئەوەی لە شەڕی ئەمریکای دووربخەینەوە. هۆشداریش دەداتە ئەمریکا و دەڵێت ، ئەگەر پیرۆزییەکانمان لە سووریا بکەوێتەبەر مەترسی دەستوەستان نابین.

موقتەدا سەدر لە وەڵامی یەکێک لەو پرسیارانەدا کە ئاراستەی کراوە، سەبارەت بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە سوریا ڕایگەیاندووە، لێدوانەکانی ترەمپ ناوچەکە بەرەو کارەسات دەبات و جەختیشکردەوە جەنگ چارەسەرێکی عەقڵانی نییە بە هیچ شێوەیەک.

موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان دەستەوستان ناوەستن ئەگەر شوێنەپیرۆزەکانی سوریا ڕووبەڕووی مەترسی ببێتەوە.

لە بەشێکی تری وەڵامەکەیدا گوتی: دەستوەردان لە کاروباری گەل و دەوڵەتاندا بەلای ئێمەوە رەتدەکرێتەوە، بۆیە ئەوە گەلی سوریایە بڕیار لە چارەنووس و حکومەتەکەی دەدات".

لە کۆتایشدا داوای لە گەلی سوریا کردووە دەستوەردانی ئەمریکا لە وڵاتەکەیان رەتبکەنەوە، بۆ ئەوەی ئازارەکانی عێراق لەلای ئەوان دووبارە نەبێتەوە.
 
ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر سوریای کرد لە ڕێگەی موشەکەوە و چاودێرانی سەربازی پێیان وایە ئەگەر چارەسەرە دیپلۆماتییەکان کاریگەرییان نەبێت، ڕەنگە واشنتۆن و چەند دەوڵەتێکی هاوپەیمانی پەنا بۆ بەکارهێنانی هێز بەرن لە دژی دەسەڵاتدارانی سوریا، بە بیانووی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە هێرش بۆ سەر هاووڵاتیان لە شاری دومای ئەو وڵاتە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.