Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:54

‌وه‌زیری‌ دارایی بڕیارێکی له‌سه‌ر سه‌ره‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌رکرد

ئەم ڕێنماییە لە بەرواری 2018/1/1ەوە تاکو 2018/12/31 جێبەجێ دەکرێت
کوردستان TV
#8
100%


وه‌زیری دارایی و ئابووری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاری‌ دا ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی سه‌ره‌مووچه‌ی 2018یان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی پاشه‌كه‌وته‌كه‌ بگۆڕێت، سه‌ره‌مووچه‌كه‌یان بۆ هه‌ژمار نه‌كرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕێنمایی دارایی ژمارە (7)ی ساڵی (2018)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕێنماییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، و واژوی ڕێباز محەمەد حملان، وەزیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە، کە تێیدا ئاڕاستەی گشت وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوە و تایبەتە بە سەرمووچە و رێژەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران.

لە ڕێنماییەکەدا هاتووە، فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی کە سەرمووچەی ساڵی 2018یان پێ دەدەرێت، ئەگەر ببێتە هۆی ڕێژەی پاشەکەوتکردنی مووچە و زیادکردنی ئەوا مووچەکەیان هەروه‌کو خۆی دەمێنێتەوە و زیاد ناکرێت واتە رێژەی پاشەکەوتی مووچەیان بەهەمان رێژەی پێش پێدانی سەرمووچەکە دە‌بێت.

وەزارەتی دارایی جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە ئەم ڕێنماییە لە بەرواری 2018/1/1ەوە تاکو 2018/12/31 جێبەجێ دەکرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.