Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 03:08

روسیا: موشەکە زیرەکەکان ئاڕاستەی تیرۆرستان بکە نەک حکومەتی شەرعی

رووسیا هۆشداری دایە ئەمریکا
کوردستان TV
100%


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكای دایەوەو رایگەیاند، "موشەكە زیرەكەكان ئاڕاستەی تیرۆرستان بكە نەك حكومەتی شەرعی.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ڕایگەیاند، موشەکەکانی ترەمپ ئەو بەڵگانە لەناو دەبات کە پەیوەندییان بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاییەوە هەیە لە جیهاندا.

ئاماژەی بەوەش کرد، موشەکە زیرەکەکانی ئەمریکا دەبێت تیرۆرستان بکەنە ئامانج نەک حکومەتی شەرعی سووریا.

ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند، رووسیا بەڵێنی داوە ئەو موشەکانە بخاتە خوارەوە کە ئاڕاستەی سووریا دەکرێن، دەی با خۆی ئامادە بکات، چونکە بەمنزیکانە دەگەن.

ترەمپ بە رووسیا دەڵێت "موشەکانمان جوان و زیرەکن، تۆش نابێت هاوپەیمان بیت لەگەڵ ئاژەڵێكدا کە بە غازی کیمیایی گەلەکەی خۆی دەکوژێت و چێژی لێدەبینێت."

هاوکات رووسیا هۆشداری دایە ئەمریکا لە هەر هەنگاوێک کە ببێتە هۆی ناسەقامگیرکردنی سووریا.

لە کاردانەوەی هێرشە کیمیاییەکە بۆ سەر شاری دوما لە سووریا، چاوەڕێدەکرێت ئەمریکا لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هێرش دژی سووریا ئەنجامبدات.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە هەریەکە لە دیمەشق و مۆسکۆ رەتیانکردەوە دەستیان هەبووبێت لەو هێرشەدا و دەشڵێن، هێشتا نەسەلمێنراوە کە هێرشی کیمیایی ئەنجامدراوە.

هاوکات رووسیاش هۆشداری دایە ئەمریکا ئەگەر لە سووریا زیانیان پێبگات، ئەوا وەڵامی خێرایان دەبێت.

هەڕەشەكانی ترەمپ دوای ئەوە دێت ئەمەریكا و فەڕەنسا ماوەی 72 كاتژمێریان دیاریكرد بۆ هێرشكردنە سەر حكومەتی بەشار ئەسەد، ئەوەش دوای ئەوەی 8ی ئەم مانگە، هێرشی كیمیایی كرایە سەر دومای غوتەی رۆژهەڵات، كە بەهۆیەوە زیاتر لە 60 كەس كوژراون و هەزار كەسی دیكەش برینداربوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.