Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 10:09

خیسۆس گیل مانزانۆى داوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى یاری کۆتایی جامى شا ده‌بێت

له‌یاری كۆتایی جامى شاى ئیسپانیا بارسێلۆنا ڕووبه‌رووی سێڤیا ده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%


یه‌كێتى تۆپى پێى ئیسپانیا به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى  خیسۆس گیل مانزانۆى ده‌ست نیشانكرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یاری كۆتایی جامى شاى ئیسپانیا له‌نێوان بارسێلۆنا- سێڤیا .
یه‌كێتیه‌كه‌ یاریگاى واندا میترۆ پۆلیتانۆى تایبه‌ت به‌یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدى بۆ هه‌ردوو یانه‌ ده‌ست نیشانكردووه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونى یاری كۆتایی له‌پێناو چاره‌نووسى ئه‌و یانه‌یه‌ی ده‌بێته‌ پاڵه‌وانى جام

بڕیاره‌ 22-4-2018 له‌م مانگه‌ یاری كۆتایی له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌ڕێوه‌بچێت .
پێشتر یه‌كێتى تۆپى پێى ئیسپانیا بۆ دوو جار هۆشدارى داوه‌ته‌ بارسێلۆنا كه‌له‌كاتى مارشى نیشتیمانى ئیسپانیا به‌ر له‌ده‌ست پێكى یاری ، ووتنه‌وه‌ى هوتاف و دروشم وه‌یاخود ڕێزنه‌گرتن له‌مارشى ئیسپانیا ئه‌وا دووچارى سزاتان ده‌كه‌ین ، به‌جۆرێك سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى ئیسپانیا ڕایگه‌یاندووه‌ گه‌ر به‌ته‌نیا له‌ده‌سه‌ڵاتى من بێت ئه‌وا یاریه‌كه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنمه‌وه‌ .

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.