Erbil 19°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 10:20

مه‌سرور بارزانی: ئاسایش له‌ هه‌رێمی کوردستان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر به‌رقه‌راره‌

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی تیمی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا بۆ چاكسازی له‌ بواری ئاسایش له‌ عێراق كرد
مه‌سرور بارزانی: ئاسایش له‌ هه‌رێمی كوردستان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌رقه‌راره‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11/4/2018 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ ماركس ریته‌ر، به‌رپرسی نووسینگه‌ی تیمی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا بۆ چاكسازی له‌ بواری ئاسایش له‌ عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.

له‌دیدارێكدا، كه‌ خاتوو كلاریس پاستۆری، به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی میكانیزمی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منیه‌كان و پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی سیڤل كرا.

سه‌ره‌تا ماركس ریته‌ر پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌ركی تیمی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا بۆ چاكسازی له‌ بواری ئه‌منی له‌ عێراق و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان باسكرد و رایگه‌یاند: كه‌ كاری ئه‌وان بۆ ته‌واوی عێراقه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی ته‌كنیكی و ئامۆژگاری بۆ رێكخستنه‌وه‌ و چاكسازی و په‌ره‌پێدانی ستراتیژیی‌ له‌ بواری ئه‌منی له‌ عێراق، له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاشكرای كرد، كه‌ له‌ به‌رنامه‌یان دایه‌ و پێیان خۆشه‌ له‌ ئاینده‌دا له‌ بواری ئه‌منی و رێكخستنه‌وه‌دا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

په‌یوه‌ند به‌ كاری تیمه‌كه‌ له‌ عێراق، مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌ ره‌وشی ئاسایش له‌ هه‌رێمی كوردستان دا و رایگه‌یاند: ئاسایش تاڕاده‌یه‌كی زۆر به‌رقه‌راره‌ و له‌چاو شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق جیایه‌.

هه‌روه‌ها ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی نیشاندا بۆ هه‌ر هاوكاری و مامه‌ڵه‌كردنێك به‌ مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن له‌ یارمه‌تییه‌ ته‌كنیكیه‌كان و ئامۆژگاری تیمی ناوبراو و رایگه‌یاند: له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازین سوود له‌ ئه‌زموونی ئێوه‌ وه‌ربگرین بۆ چۆنیه‌تی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منیه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه‌ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی سیڤله‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركه‌كه‌یان بۆ خواستن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.