Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:39

فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی فه‌ره‌نسا و سوپای ئیسرائیل سه‌باره‌ت به‌ سوریا و ئێران خرانه‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌  

بۆ لێدانی ئامانجه‌كان له‌ سوریا و هه‌ر هێرشێكی ئێران بكرێته‌ سه‌ر ئیسرائیل
کوردستان TV
100%

سه‌باره‌ت به‌ سوریاو ئێران ، فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی فه‌ره‌نسا خراونه‌ته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌ و سوپای ئیسرائیلیش باری له‌ناكاوی راگه‌یاند.

رۆژنامه‌ی لوَفیگارۆی فه‌ره‌نسی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی فه‌ره‌نسا له‌ جۆری رافل له‌ بنكه‌ی سانت دیزێی سه‌ربازی له‌ باكووری روژهه‌ڵاتی فه‌ره‌سا خراونه‌ته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌ و چاوه‌ڕێی بڕیارێكی سیاسی ده‌كه‌ن بۆ لێدانی ئامانجه‌كانیان له‌ سوریا.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ راگه‌یاندنه‌كانی فه‌ره‌نسا بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كانی فه‌ره‌نسا ئیمانۆئیل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسایان له‌ پلانه‌ سه‌ربازییه‌كانیان بۆ  لێدانی ئامانجه‌كانیان له‌ سوریا ئاگادار كردۆته‌وه‌.

هاوكات به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی هائارێتیسی ئیسرائیلی، سوپا باری له‌ناكاوی راگه‌یاندووه‌ وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌رهێرشێكی ئێران كه‌ بكرێته‌ سه‌ر ئیسرائیل.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.