Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 11:55

محه‌مه‌د سه‌لاح و یاریزانان له‌لێڤه‌رپول شکستى دووه‌میان دووچارى پیپ گواردیۆلا کردو ماڵئاواییان پێکرد

لێڤه‌رپول له‌یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ به‌براوه‌بوون به‌سه‌ر مانچسته‌ر سیتى یاریه‌كه‌یان به‌كۆتا هێنا
کوردستان TV
100%


له‌میانى یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى هه‌شتى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، ئێواره‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ ، مانچسته‌ر سیتى میواندارى لێڤه‌رپولى كرد ،  مانستى یاری چوونى دۆڕاندبوو به‌ئه‌نجامى سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر ، له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى بۆ یاری تۆڵه‌  میوانداری لێڤه‌رپولیان كرد ، هه‌وڵه‌كانیان بۆ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ و براوه‌بوون به‌ئه‌نجامێكى باش له‌پێناو په‌ڕینه‌وه‌ شكستى پێهێندرا له‌لایه‌ن محه‌مه‌د سه‌لاحى  یاریزانانى لێڤه‌رپول، كه‌له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ توانیان ڕێگرى بكه‌ن له‌سه‌ركه‌وتنى مانستى ،   ئه‌ستێره‌ میسریه‌كه‌ محه‌مه‌د سه‌لاح و فرمینۆ توانیان  سه‌ركه‌وتن ببه‌خشن به‌یانه‌كه‌یان له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ كاتێك توانیان دوو گۆل تۆمار بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر مانستى ،  هه‌وله‌كانى مانچسته‌ر له‌یاریه‌كه‌ بۆ تۆمارى گۆل ته‌نیا توانیان گۆلێك تۆماربكه‌ن له‌ڕێگاى یاریزان خیسۆس تۆمار كرا كه‌ئه‌م گۆله‌ش فریایان نه‌كه‌وت و بێ ئه‌نجام بوو له‌گه‌یشتنیان به‌قۆناغى داهاتوو  ، به‌م ئه‌نجامه‌ و ئه‌نجامى یاری چوون لێڤه‌رپول توانى بپه‌ڕێته‌وه‌ قۆناغى پێش كۆتایی خوله‌كه‌ ، مانچسته‌ر سیتى ماڵئاوایی له‌خوله‌كه‌ كرد ، وه‌ له‌سه‌رجه‌م پلان و كاره‌كانى له‌هه‌ردوو یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه‌سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌به‌رامبه‌ر لێڤه‌رپول .

له‌یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه‌دا محه‌مه‌د سه‌لاحى میسرى و ئه‌ستێره‌ى لێڤه‌رپول هۆكارێكى باش بوو  له‌سه‌ركه‌وتنى یانه‌كه‌ى به‌سه‌ر مانچسته‌ر سیتى ،  كه‌توانى له‌هه‌ردوو یاری دوو گۆل تۆمار بكات وه‌ وێڕاى ئه‌وه‌ى هاوكارێكى باش بووه‌ له‌دروست كردنى گۆل بۆ یاریزانانى یانه‌كه‌ى كه‌به‌سه‌ركه‌وتوویی كاره‌كه‌ى ئه‌نجام داوه‌ 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.