Erbil 15°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 05:30

مه‌حموود سه‌نگاوی: وه‌ڵامی شاناز ئیبراهیم ناده‌مه‌وه‌و پشتیوانی له‌ شاڵاو کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌که‌م

ئیشم به‌و نییه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پشتیوانی له‌ شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌كات و ده‌شڵێ ، من وه‌ڵامی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ناده‌مه‌وه‌ و ئیشم به‌و نییه‌، هه‌ر كه‌سیش ئازاده‌ رای خۆی بڵێ.

مه‌حموود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ڕاگه‌یاند: ئێمه‌ ده‌ڵێین ده‌بێت لاوه‌كان بێنه‌ پێشه‌وه‌، بێن سه‌ركردایه‌تیی حزب بكه‌ن، ئه‌میش( شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ) هه‌م خوێنده‌واره‌، هه‌م خه‌ڵكی شاره‌كه‌یه‌، من به‌ هه‌موو توانامه‌وه‌ پشتیوانی لێ ده‌كه‌م و پیرۆزباییشی لێ ده‌كه‌م.

هه‌روه‌ها گوتیشی: شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، له‌ پێگه‌ی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێردا ئیشی باشی پێ ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌م خه‌ڵكی هه‌ولێره‌، هه‌م خوێنده‌واره‌ و شاره‌زای زمانه‌، بۆیه‌ ئومێدی سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم.

له‌باره‌ی قسه‌كانی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سوڵی به‌ به‌كه‌سێكی بێ ئه‌زموون وه‌سف كردووه‌، مه‌حموود سه‌نگاوی، گوتی:: هه‌قوایه‌ له‌ خۆی بپرسی، من وه‌ڵامی ئه‌و ناده‌مه‌وه‌ و ئیشم به‌و نییه‌، هه‌ر كه‌سیش ئازاده‌ رای خۆی بڵێ.

 سه‌رچاوه‌/ باسنیوز

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.