Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 08:22

ڕۆما یاری تۆڵه‌ى ئه‌نجامدا له‌به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له‌پاڵه‌وانێتیه‌که‌ دورى خسته‌وه‌

ڕۆما په‌ڕیه‌وه‌ بۆ قۆناغى پێش كۆتایی ، بارسێلۆنا ماڵئاوایی له‌خوله‌كه‌ كرد
کوردستان TV
100%


له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، ئێواره‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌ ، رۆماى ئیتاڵى  میواندارى بارسێلۆناى كرد ، رۆما یاری چوونى به‌ئه‌نجامى چوار گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك دۆڕاندبوو ، له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ توانى ئاستێكى باش نیشانبدات و باشتر به‌دیار كه‌وت له‌یاریه‌كه‌ بووه‌ هۆكارى ئه‌وه‌ى سێ گۆل تۆمار بكه‌ن له‌ڕێگاى یاریزانان دزیكۆ ، دی ڕۆسى ، كۆستاس له‌خوله‌كه‌كانى 6،58،82 .
به‌و ئه‌نجامه‌ى تۆمارى كرد له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ ڕۆما توانى قه‌ره‌بووى یاری چوون بكاته‌وه‌ ، بپه‌ڕێته‌وه‌ بۆ قۆناغى پێش كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، وه‌بارسێلۆناى له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كرده‌ ده‌ره‌وه‌ به‌و ئه‌نجامه‌ قورسه‌ى دوچارى یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ى كرد 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.