Erbil 10°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 08:38

به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش چه‌ند گوندێکی باشووری که‌رکوک چۆڵکران

ترس و دڵه‌راوكێیه‌كی زۆر بڵاوبۆته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش شه‌وی دووشه‌ممه‌ 9/4/2018 هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر گوندی فه‌ریقی سه‌ر به‌ حه‌فته‌غاری داقوق له‌ باشووری كه‌ركوك و هه‌ره‌شه‌یان لێكردن، ئه‌مشه‌و خه‌ڵكی گونده‌كه‌ ماڵه‌كانی خۆیان چۆل كرد و ئاواره‌ی ناوچه‌كانی تر بوون له‌ ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش.

ئێستاش له‌ ته‌واوی گونده‌كانی سه‌ر به‌ حه‌فته‌غار، ترس و دڵه‌راوكێیه‌كی زۆر بڵاوبۆته‌وه‌ وخه‌ڵكی له‌و بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌ نیگه‌رانن و داعش ته‌نگی به‌ دانیشتوانی ئه‌و گوندانه‌ هه‌ڵچنیوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كات، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ خه‌ڵكی گونده‌كان ناچار ماڵه‌كانیان جێده‌هێڵن بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و خێزانه‌كانیان.

شایه‌نی باسه‌ له‌ دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ هیچ هێزێكی ئه‌منی له‌و گوندانه‌ بوونی نییه‌ تا ئه‌و دڵه‌ ڕاوكێیه‌ بڕه‌وێنێته‌وه‌ و ناوچه‌كان بپارێزێت له‌ چه‌كدارانی داعش و هه‌ر گرووپێكی چه‌كداری تر ئه‌وه‌ش بۆته‌ هۆكاری چۆلكردنی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ لایه‌ن دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه‌. 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.