له رۆژ هه‌ڵاتی كوردستان له گوندێكی سه‌ر به شاری شنۆ گۆزه‌یه‌كی مێژوویی سێ هه‌زارو (200) ساڵه دۆزراییه‌وه.
ئه‌م گۆزه‌یه له گوندی (حه‌سه‌ن نووران) ی سه‌ر به شاری شنۆ له‌و كاته‌ی خاڵكی گونده‌كه خه‌ریكی كاركردن بوو له ناو گونده‌كه‌یان گۆزه‌یه‌كی مێژوویی دۆزییه‌وه..
(مو‌سا خزری) سه‌رۆكی ئیداره‌ی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه ده‌ستییه‌كان و گه‌شتیاری شنۆ له باره‌ی ئه‌م گۆزه‌یه ڕایگه‌یاند: : ئه‌ندازه‌ی ده‌ركه‌ی ئه‌و گۆزه (11) سم و به‌رزایی گۆزه‌كه (20) سم ودرێژیی لوله‌كه‌ی (15) سم و به‌رزایی گۆزه‌كه به گشتی (24) سم ئه‌و گۆزه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئیسلامی ئه‌و گونده‌وه ڕاده‌ستی میراتی فه‌رهه‌نگی كراوه.
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
كوردستان تیڤی / كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.