كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ،بڕیارماندا به‌رهه‌م یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نییه، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو یه‌كێتین له هه‌ر پله و پایه‌یكدا بن، به‌ڵام له لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌من ده‌رده‌كرێن، هه‌موو ماڵ و موڵكی یه‌كێتیان لێده‌سه‌نرێته‌وه و مووچه‌یان له یه‌كێتی ده‌بڕێت.
مه‌لا به‌ختیار، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه: به‌رهه‌م له‌ناو یه‌كێتیدا ته‌واو بووه، دوێنێ سێشه‌ممه كاتژمێر(١١)ی نیوه‌ڕۆ له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن،به ئاماده‌بونی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان،بڕیارماندا به‌رهه‌م یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نییه، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو یه‌كێتین له هه‌ر پله و پایه‌یكدا بن، به‌ڵام له لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌من ده‌رده‌كرێن، هه‌موو ماڵ و موڵكی یه‌كێتیان لێده‌سه‌نرێته‌وه و مووچه‌یان له یه‌كێتی ده‌بڕێت.
مه‌لا به‌ختیار گوتیشی: قسه هه‌یه كه كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی یه‌كێتی له‌ناو یه‌كێتیدا كار و بانگه‌شه بۆ لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ده‌كه‌ن، جموجۆڵی گوماناویش هه‌یه كه له ناو یه‌كێتیدا خه‌ڵكانێك هه‌ن كه كار بۆ به‌رهه‌م ده‌كه‌ن، بۆیه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكهاتووه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه دوای دڵنیابوونه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بن ئه‌وا ئه‌ندامێتیان تا كۆنگره هه‌ڵده‌په‌سێردرێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆنگره بڕیاریان له‌سه‌ر بدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوار مه‌كته‌بی سیاسی بن ئه‌وا ده‌رده‌كرێن له ناو یه‌كێتی.
هه‌روه‌ها گوتی: بناغه‌ی شكستی حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رهه‌م، ئه‌و كاته‌ی ئه‌و سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو قه‌رزێكی زۆری هێنایه سه‌ر ئه‌م حكومه‌ته، له سه‌رده‌می حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م سه‌رمایه‌دار هه‌بووه نه‌ك 100% به‌ڵكو 800% قازانجی كردووه، مه‌گه‌ر ئه‌وه ته‌نها بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و قاچاغچی فرۆشتنی هێرۆین قازانج به‌و ڕێژه‌یه بكات.
هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیارده‌رباره‌ی چاره‌نوسی نه‌جمه‌دین كه‌ریمیش، گوتی: كۆنگره‌ی یه‌كێتی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌دات، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر خۆی كه چاره‌نووسی خۆی ڕۆشنتر بكاته‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.