میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە كە حزبەكەیان هەڵمەتی پاككردنەوەی لەڕیزەكانی دەست پێكردووە.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی ریزه‌كانی ده‌ستپێكردو له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاری ده‌ركردنی هه‌شت جێگر مه‌ڵبه‌ندو كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندو ئه‌ندامی كۆمیته‌ی دا، كه دژ به سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یوه‌ندیان به لایه‌نێكی تره‌وه كردووه‌و كار بۆ لیستێكی دیكه ده‌كه‌ن.
به‌پێى نووسراوێكى مه‌كته‌بى ڕێكخستنى یه‌كێتى به ژماره 20_ 258 له‌به‌روارى 8 /4 / 2018 ده‌رچووه تێدا بڕیار دراوه به دوورخستنه‌وه‌ى " 8 " ئه‌ندامى یه‌كێتى به پاساوى ئه‌وه‌ى دژى سیاسه‌تى یه‌كێتى كاریان كردووه بۆ لایه‌نى تر و كار بۆ لیستى تر ده‌كه‌ن .
به‌پێى نووسراوه‌كه‌ى مه‌كته‌بى ڕێكخستن، تێدا هاتووه له‌سه‌ر ڕۆشناى بڕیاره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ىى مه‌كته‌بى سیاسى ڕۆژى"1 /4 /2018 " به‌پشت به‌ستن به خاڵه‌كانى (2 , 3, 4, 6 , 7 ) ى بڕگه‌ى (4 ) مادده‌ى (11) په‌یڕه‌وى ناوخۆ بڕیارماندا به ده‌ركردنى ئه‌م ناوانه له ڕێزه‌كانى یه‌كێتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه دژ به سیاسه‌ته‌كانى (ى .ن . ك ) په‌یوه‌ندیان به‌لایه‌نى تره‌وه كردوه و كار بۆ لیستى تر ده‌كه‌ن .
له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى بڕیار دراوه كه یه‌كێتى ته‌نا یه‌ك لیستى به‌ژمار (162) هه‌یه بۆیه مه‌كته‌ى ڕێكخستن ده‌سكراوه كراوه له سزادانى ئه‌وانه‌ى كاربۆ لیستى تر ده‌كه‌ن .
1- عه‌لى مسته‌فا صاڵح : جێگرى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى (4) ڕێكخستنى دهۆك
2- نایف سعید عمان : جێگرى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى (4) ڕێكخستنى دهۆك
3- عبدالله عمر عبدالله : جێگرى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى (4) ڕێكخستنى دهۆك
4- هسن عمر عبو : كارگێرى مه‌ڵبه‌ندى (4 ) ڕێكسخستنى دهۆك
5- خالد حسن محه‌مه‌د : جێگرى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى (2) ڕێكخستنى كه‌ركوك
6- لقمان احمه‌د عباس : جێگرى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى (2) ڕێكخستنى كه‌ركوك
7- عه‌لى كه‌ریم على قادر : ئه‌ندام كۆمیته‌ى ڕێكخستنى زانكۆ و په‌یمانگاكانى مه‌ڵبه‌ندى (11) گه‌رمیان
8- حسێن حسن حسێن : جێگرى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى ( 6 ) ڕێكخستنى سۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.