Erbil 12°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 08:08

جیف بیزوس یه‌که‌م ملیاردێری جیهانه‌

سه‌روه‌ته‌كه‌ی نزیكه‌ی سه‌دوپینج ملیار و سه‌د ملیون دۆلاره
کوردستان TV
100%


  دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای كۆمپانیای ئه‌مازۆن " جیف بیزوس " یه‌كێكه له ده‌وڵه‌منترین كه‌س له جیهاندا كه سه‌روه‌ته‌كه‌ی نزیكه‌ی سه‌دوپینج ملیار و سه‌د ملیون دۆلاره و له‌ماوه‌ی ته‌نها چل رۆژدا  سه‌رمایه‌كه‌ی به بڕی شازده ملیار دۆلار زیادی كردووه‌ .

به‌م شێوه‌یه توانی پله‌ی نمونه‌یی "بیل گه‌یتس" ی ملیاردیری دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسوفت بشكێنیت كه‌ به‌ پێی هێماكانی بلومبرج بۆ ملیاردیره‌كان سه‌روه‌تی "بیل گه‌یتس" گه‌یشته  نه‌وهت و دوو ملیار دۆلار.

دوابه‌دوای ئه‌وان به‌ناوبانگترین وه‌به‌رهێنه‌ری بۆرسه‌ی ئه‌مه‌ریكی "وارن باڤیت" دێت كه‌ سه‌روه‌ته‌كه‌ی گه‌یشته هه‌شتاو حه‌وت ملیار دۆلار، " مارك زوكربیرج " ی دامه‌زرێنه‌ری فیسبووك  له‌ رێزبه‌ندی چواره‌م دێت كه‌ سه‌روه‌ته‌كه‌ی گه‌یشتۆته‌ حه‌فتاو سێ ملیار دۆلار.

مانسیو ئورتیجا كه یه‌كێكه له گه‌وره‌پیاوانی كاری ئیسپانی و دامه‌زرینه‌ری كۆمپانیای فاشیونی ئیندیتیكسه له‌ پله‌ی پێنجه‌م دێت كه‌ سه‌روه‌ته‌كه‌ی حه‌فتاو دوو ملیار دۆلاری ئه‌مریكیه‌ .

له‌ كۆتاییدا "كارلوس سلیم"ی لبنانیه كه له بواری گه‌یاندن كارده‌كات و پله‌ی شه‌شه‌می گرتووه‌ له‌ ریزبه‌ندی و سه‌روه‌ته‌كه‌ی گه‌یشتۆته‌ شه‌ست و حه‌وت ملیار دۆلار.

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.