ئاژانسێکى ڕووسى ئاشکرایدەکات شەوى ڕابردوو 65 ئۆتۆمبێلى سەربازى ئەمریکى پڕ لە چەک گەیشتووەتە ڕۆژئاواى کوردستان و لەوێوە ڕەوانەى منبج دەکرێت.
ئاژانسی سپۆتینكی روسیا ئاشکرای كرد شەوی ڕابردوو 65 ئۆتۆمبێلی سەربازی ئەمریکی پڕ لە چەک گەیشتووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و لەوێوە ڕەوانەی منبج دەکرێت.
ئاژانسهكه زاری سەرچاوەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە کە ناوەکەی ئاشکرانەکردووە بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو 65 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سەربازی کە هەموویان چەک و تەقەمەنییان هەڵگرتووە لەژێر چاودێرییەکی توندی ئەمنی لە هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کراوە.
هەمان سەرچاوە بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە، بڕیارە ئەو چەک و تەقەمەنیانە لە سەرەتاوە بڕواتە ناوچەی قامیشلۆ لەوێشەوە بۆ ناوچەی منبج ڕەوانەبکرێت.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد، ئاڵای ئەمریکی لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانە بوون کە چەک و تەقەمەنییەکانیان گواستۆتەوە.
ئاژانسەکە ئەوەی ئاشکرانەکردووە ئاخۆ ئەو چەکانە بۆ هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستانە یاخود بۆ هێزەکانی ئەمریکایە لە منبج.
ئهوهشی بهبیرهێناوهتهوه كه پێشتریش لە هەمان ڕێگەوە وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش کاروانی چەکەکانی خۆیان ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.