کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاسایشی ناوخۆی وڵات دەستیلەکارکێشایەوە.
تۆم بۆسێرت، كه لە 20ی کانوونی دوەمی 2017ەوە وەک راوێژکاری ئاسایشی ناوخۆیی ترەمپ کاری کردوە، ئهمڕۆ سێشەممە نامەی دەستلەکارکێشانەوکەی رادەستی کۆشکی سپی کردووە، بەڵام هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی روون نییە.
سارا ساندێرس، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند "سەرۆک پێزانینی زۆری بۆ پابەندبوونی بۆسێرت هەیە بە سەلامەتی و ئاسایشی وڵاتە مەزنەکەمان".
دەستلەکارکێشانەوەی بۆسێرت لە زنجیرەی ئەو وازهێنانە بەردەوامانەیە، کە لەدوای دەستبەکاربوونی ئیدارەی ترەمپ دەستیپێکردووە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 15 بەرپرس و راوێژکاری گەورەی ئیدارەی ترەمپ وازهێنانیان لە پۆستەکانیان راگەیاندووە.
مانگی رابردوو ترەمپ خۆی رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوە و ماکماستەر، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە و هەریەک لە مایک پۆمپیۆ و جۆن بۆڵتن-ی لەو دوو پۆستە دانا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.