Erbil 13°C پێنجشەممە 21 تشرینی دووەم 19:48

پارتی 12 ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال لە زاخۆ پیرۆز دەکات

هیوادارین لە گشت روویەكەوە بەرەو پێش بچن
کوردستان TV
100%


دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ(12)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال لە زاخۆ پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی تەلەفزیۆنەکە کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:


بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و سەرجەم کادیر و كارمەندانی تەلەفزیۆنی دەلال..

لە بیرەوەری (12)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی (تەلەفزیۆنی دەلال) پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ئێوەو بینەرانی كەناڵەكەتان دەكەین، هیوادارین بە چاكترین و مۆدێرینترین شێوە لە كاروبارو ئەركی رۆژانەتان هەردەم لە پێشكەوتن و سەركەوتنی بەردەوام دابن بۆ خزمەتگەیاندن بە كوولتورو رۆشنبیریی نەتەوەییمان.

لەو بۆنەیەدا خوازیارین زیاتر و لە گشت روویەكەوە بەرەو پێشبچن و پیشەوەرانەو راستگۆیانە زیاتر برەو بە پرۆسەی میدیایی و كولتووری رەسەنی كوردی بدەن لەو دەڤەرە ئازیزەداو هەردەم مایەی خۆشحاڵی و رەزامەندی بینەرانتان بن.

دووبارە دەستخۆشی و پشتیوانی خۆمان بۆ پتر بەرەوپێشچوونی تەلەفزیۆنەكەتان دووپات دەكەینەوەو بە هیوای بەرهەم وبەخششی چاكترو زۆرتر..هەر سەرکەوتووبن.

دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان

10/4/2018

 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.