Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 08:10

پێکهاته‌ى پێشبینیکراوى یارى نێوان بایرن میونشن - سێڤیا

پێگه‌ى هۆسكۆردى جیهانى پێشبینی ده‌كات پێكهاته‌ى هه‌ردوو یانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت
کوردستان TV
100%

سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ ، كاتژمێر 9:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر ، له‌میانى یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، بایرن میونشن میواندارى سێڤیا ده‌كات ، ئه‌نجامى یاری چوون له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندى بایرن به‌كۆتا هات ، كاتێك به‌ئه‌نجامى دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك براوه‌ى یاریه‌كه‌ بوو ، سێڤیا له‌دوای یاری له‌لالیگا به‌شكستێكى قورس یاری هه‌فته‌ى ته‌واو كرد كاتێك به‌ئه‌نجامى چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر دووچارى شكست هات له‌به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ ، بۆیه‌ ئه‌ركى یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ ئاسان نابێت له‌براوه‌بوون  له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ به‌هۆى پێویست نه‌بوونى پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ بۆ ئاماده‌یی له‌براوه‌بوون ، وه‌ به‌هێزى بایرن و وه‌ئاماده‌یی ئه‌و یانه‌یه‌ بۆ براوه‌بوون له‌یاریه‌كه‌ ڕێگه‌ى پێده‌دات سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌پێناو په‌ڕینه‌وه‌ى بۆ قۆناغى داهاتوو

پێگه‌ى هۆسكۆردى جیهانى پێشبینی ده‌كات پێكهاته‌ى هه‌ردوو یانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.