Erbil 10°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 08:47

گفتوگۆکانی په‌رله‌مان و فراکسیۆنه‌کان دواخران بۆ دوای هەڵبژاردن

ترس هەیە لایەنەکان بۆ بانگەشەی هه‌ڵبژاردن به‌كاری بێنن
کوردستان TV
#7
100%


له ‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا نه‌توانرا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دیاری بكرێت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له‌ بواری مووچه‌ و خانه‌نشینیدا.

کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەی دارایی و یاسایی پەرلەمانی کوردستان، بە بێ هیچ ڕێککەوتنێک کۆتایی هات .

ئایدن مەعروف، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی، ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکە ڕاوێژکاری بوو و بڕیاردرا پرۆژە یاساکە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی گفتوگۆی لەسەر بکرێت .

گوتیشی، فراکسیۆنەکان نەگەیشتنە ڕێککەوتن، ئێستاش لە دۆخێکی هەستیارداین و لە کاتی هەڵبژاردن نزیکین، گفتوگۆکان دواخران بۆ دوای هەڵبژاردن .

کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری لەبارەی پەسندکردنی پڕۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵەكان لە پەرلەمانی کوردستان دەکرێت. بەهۆی ئەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بە رێگر لەبەردەم پەسەندكردنی پڕۆژەیاساكە دادەنرێت و ترس هەیە لایەنەکان بۆ بانگەشە بیقۆزنەوە، هەروەها بۆ ئەوەی پەسندکردنی پڕۆژەیاساکە چیدیکە دوانەکەوێت، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان پێشنیاز دەکات بەبێ‌ بڕگەی خانەنشینی پلەباڵاكان پەسەند بكرێت.

رۆژی 28/2/2018 په‌رله‌مانی كوردستان، یاسای چاكسازی و خانه‌نشینی په‌سه‌ندكرد، به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی لێكه‌وته‌وه‌و چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیش ئەو بابەتەیان وەك كاڵا بۆ ریكلام و بانگه‌شه‌ی سیاسی بەكاردەھێنا.

بۆ لە رۆژی 4/3/2018 پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك فراكسیۆنی ناو په‌رله‌مانی كوردستان، یاداشتێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، دواتر هه‌ر یه‌كه‌ له‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رنج و نیگه‌رانی له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه‌ و مادده‌یه‌كی یاساكه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ بڕیارمانداوه‌ یاساكه‌ ره‌تكه‌ینه‌وه‌و جارێكی دیكه‌ له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.