له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵات له سلێمانی پشووه فه‌رمییه‌كان و پشووی رۆژی شه‌ممه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه
به پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵات له سلێمانی ئه‌مڕۆ 3 شه‌ممه بڕیار درا بۆ ته‌واوكاری خوێندن له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان پشووه فه‌رمییه‌كان و پشووی رۆژانی شه‌ممه هه‌ڵگیرێت و هه‌فتانه 6 رۆژ ده‌وام له ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكرێت.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سلێمانی له 7 خاڵ پێكهاتووه و تیایدا ئاماژه به‌وه كراوه پشووی ڕۆژانی شه‌ممه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه و پێویسته له هه‌فته‌یه‌كدا 6 رۆژ ده‌وام بكرێت له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به گریانه‌وه داوای كرد بایكۆتی خوێندن بشكێندرێت و قوتابی باجی بایكۆتی مامۆستایان به ساڵێك له ته‌مه‌نی نه‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.