كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان ده‌ستیپێكرد
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و هه‌ر پێنج فراكسێۆنه‌كه‌ی و سه‌رۆكی لیژنه‌كانی دارایی و یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه‌كان كۆبۆوه‌و تا ئێستاش كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه.
به گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكی هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و دارایی راوێژكارییه و بۆ وتووێژه ده‌رباره‌ی په‌سند كردنی پرۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه‌كان.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، بۆ په‌سندكردنی پڕۆژه یاساكه پێشنیاز كراوه به بێ بڕگه‌ی خانه‌نشینی پله‌باڵاكان په‌سندبكرێت تاكو بابه‌ته‌كه له لایه‌ن لایه‌نه‌كانه‌وه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌قۆزرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.