شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك دوكانی زێڕینگر له بازاری مه‌جیدیه‌ی شاری كه‌ركوك بڕاون و ژماره‌یه‌ك دوكانی دیكه سوتێندراو‌ن .
له بازاڕی مه‌جیدیه‌ی شاری كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك دوكانی زێڕینگری كه ژماره‌یان حه‌وت دوكانه بڕدراون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی دوكان له‌و بازاڕه سوتێندراو‌ن و بڕێكی زۆری زێر له‌و دوكانانه دزراون و دزه‌كانیش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون و تاوه‌كو ئێستاش لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه .
شیاوی ئاماژه‌پێدانه له دوای ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر له شاری كه‌ركوك ڕووداوی دزین و تاڵان و ته‌قینه‌وه و ڕفاندنی هاووڵاتیان له‌و شاره بۆته دیارده‌یه‌كی دیار ئه‌و شاره ئارامی زۆر كه‌م بۆته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.