Erbil 30°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:33

 شازی دیاری به‌ بۆنه‌ی خانه‌نیش بوونی  وه‌رگرت

خه‌ڵكی وڵاتی سعوودیه‌ 3 ژنی هێناوه‌
کوردستان TV
100%

له‌ وڵاتی سعوودیا 3 ژن  دیارییه‌كی سه‌ره‌رنج راكێش و چاوه‌ر نه‌كراو پێشكه‌ش به‌ هاوسه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن.

پیاوێكی خه‌ڵكی وڵاتی سعوودیه‌ 3 ژنی هێناوه‌ هه‌رسێ ژنه‌كه‌ی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانیان ، دوو ئۆتۆمۆبیلی نایابیان كه‌ یه‌كه‌میان لێكزیسه‌ و ئه‌وی دیكه‌شیان تیۆیۆتا هایلۆكس پێشكه‌ش كردووه‌.

ئه‌و 3 هاوسه‌ره‌ و كوڕه‌كانی ئه‌و پیاوه‌، به‌ بۆنه‌ی خانه‌نشین بوونی پیاوه‌كه‌ وشه‌ و ده‌سته‌واژه‌ی خۆشه‌ویستییان بۆ ئه‌و پیاوه‌ له‌سه‌ر ئۆتۆمۆبێله‌كان نووسیوه‌.

 كوڕه‌كانیش، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت, سوپاسی هاوسه‌ره‌كانی باوكی ده‌كات، ئه‌و دیارییه‌ به‌نرخانه‌یان پێشكه‌شكردووه‌ و رووداوه‌كه‌شی به‌ ده‌گمه‌ن ناوزه‌ند كردوه‌.

شایانی باسه‌ له‌سه‌ر ئۆتۆمۆبیله‌كان نووسرابوو : دیاریی بۆ هاوسه‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌مان، ئۆتۆمبێلێكی هایلۆكس 2018، له‌لایه‌ن دایكی عه‌بدولعه‌زیز، دایكی عه‌بدولڕه‌حمان و دایكی نوڕه‌.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌لغد پرێس

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.