Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:11

رووسیا: هیچ به‌لگه‌یه‌ک نییه‌ که‌ چه‌کى کیمیایی له‌ سووریا به‌کارهاتبێت

سیرجى لافرۆف: هیچ به‌لگه‌یه‌كى روون له‌به‌رده‌ستدا نیه‌
کوردستان TV
100%

كه‌مێك پێش ئێستا سیرجى لافرۆف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" تیمه‌ شاره‌زایه‌كانى رووسیا له‌ بوارى سه‌ربازیدا لێكۆلینه‌وه‌یان له‌سه‌ر به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایی كردوه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌ى دووماو غۆته‌ى رۆژهه‌لات، به‌لام هیچ نیشانه‌یه‌كى ئاشكرا نیه‌ كه‌ بسه‌لمێنێت ، رژێمى سووریا چه‌كى كیمیایی دژى مه‌ده‌نیه‌كان به‌كارهێنابێت.

ناوبراو سه‌رسۆرمانى خۆیشى له‌باره‌ى بریاره‌كانى ئه‌مه‌ریكاو فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا نیشاندا، كه‌ هه‌ر زوو حكومه‌تى سووریایان تۆمه‌تبار كردوه‌ له‌به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایی، كه‌ هیچ به‌لگه‌یه‌كى روون له‌به‌رده‌ستدا نیه‌.

وتیشى" شاره‌زایانى بواى چه‌كى كیمیایی رووسیا و نوێنه‌رانى رێكخراوى مانگى سوور، له لێكۆلینه‌وه‌كاندا هیچ ئه‌نجامێكیان له‌م باره‌وه‌ به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌، بۆیه‌ پێمان وایه‌ چه‌كى كیمیایی به‌كارنه‌هاتووه‌.

له‌ لایه‌كى تره‌و ه‌دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: "ھێرشەكه‌ى سەر دووما زۆر بە جددی وەردەگرین و لەماوەی 24 تا 48 کاتژمێری داھاتوودا چەند بریارێکی گرنگ لەو بارەیەوە دەدەین.

سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە، "لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و به‌زووترین كات ئەنجامدەرانی ھێرشەکە دەست نیشان دەکەین و وەڵامی پێویستیان ده‌ده‌ینه‌وه‌".

هه‌روه‌ها تره‌مپ دووپاتیكرده‌وه‌: "لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی و کەسانی دیکەش کۆبووینەتەوە و لە 24 بۆ 48 کاتژمێری داھاتوودا، چەند بریارێکی گرنگ له‌باره‌ی دۆخی سووریا به‌ گشتی و هێرشه‌ كیمیاییه‌ه‌كه‌ی سه‌ر شاری دووما به‌ تایبه‌ت دەدەین".

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی" ئێمە زۆر نیگەرانین، کاتێک شتێکی لەو جۆرە روودەدات، بابەتەکە لێرەدا مرۆڤایەتیە، ئێمە باسی مرۆڤایەتی دەکەین. بۆیه‌ رێگە بە کاری لەو جۆرە نادرێت".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا تره‌مپ ئاشكرایكرد: "لێکۆڵینەوە لەو کردەوە بەربەریە دەکەین و، ھەوڵ دەدەین خەڵکی شارەزا بنێرینە شوێنی رووداوەکە، بەڵام زۆر ئەستەمە، چونکە ناوچەکە گەمارۆ دراوە. ئەگەر ئەوان دەڵێن ئێمە بێتاوانین بۆچی رێگە نادەن لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکرێت؟ ئەگەر روسیا بووبێت یان سوریا ئەنجامی دابێت یان ئێران بێت یان ھەموویان پێکەوە ئەو کارەیان کردبێت، لێکۆڵینەوە دەکەین و بەزووترین كات ئاشکرای دەکەین زۆر بە ھێزی و بەجددی له‌ بابه‌ته‌كه‌ ده‌ڕوانین".

له‌ دوو رۆژی رابردوودا، رژێمی سووریا هێرشێكی كیمیایی كرده‌ سه‌ر شاری دۆما له‌ غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، ئه‌م ره‌فتاره‌ی رژێمی ئه‌سه‌دیش كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و، وێڕای به‌رگرییه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ رووسیا و ئێران له‌ رژێمی ئه‌سه‌د، زۆرێك له‌ وڵاته‌ زلهێزه‌كانی جیهان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی دوا لێكۆڵینه‌وه‌كانن له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌، بۆئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵوێستی توند له‌ دژی رژێمی سووریا وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ریكاش یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ جددییه‌تێكی زیاتر له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ هه‌نگاوه‌كانییه‌وه‌ دیاره‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.