Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 19:42

گواردیۆلا : ته‌سلیم نه‌بووین به‌و ئه‌نجامه‌ى پێشوومان ، 90 خوله‌کى هیوا له‌به‌رده‌ممان ماوه‌

سبه‌ى سێشه‌ممه‌ كاتژمێر 9:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر مانستى میواندارى لێڤه‌رپول ده‌كات
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ، پیپ گواردیۆلا راهێنه‌رى یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى ئینگلیزى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ى یاری سبه‌ى شه‌ویان له‌به‌رامبه‌ر لێڤه‌رپول له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دوا و به‌شێك له‌وته‌كانى پیپ بریتی بوو له‌ :

یاریه‌كى 90 خوله‌كیمان له‌به‌رده‌م ماوه‌ ، هیوا ماوه‌ بۆ قه‌ره‌بووى یاری پێشوومان ، هه‌وڵده‌ده‌ین تێیدا براوه‌بین ، وه‌ یاریه‌كى نمونه‌یى و دیار ئه‌نجامده‌ده‌ین ، بێ هیوا نه‌بووین له‌سه‌ر نه‌كه‌وتنمان بۆ قۆناغى داهاتوو  .

پیپ ڕاشیگه‌یاند ، هه‌موو شتێك ئه‌گه‌ڕى ڕوودانه‌ ، بۆیه‌ هه‌وڵى ته‌واو ده‌ده‌ین ئه‌نجامێكى باش تۆمار بكه‌ین له‌پێناو په‌ڕینه‌وه‌ بۆ قۆناغى داهاتوو ، ئێمه‌  ته‌سلیم نه‌بووین به‌و ئه‌نجامه‌ى پێشوومان به‌قورسى سه‌یرى ناكه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وتم ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌ممان ماوه‌ كه‌تۆمارى ئه‌نجامێكى باش بكه‌ین كه‌شكست به‌رامبه‌رمان بهێنین 

سبه‌ى سێشه‌ممه‌ كاتژمێر 9:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر ، له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى هه‌شتى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا مانچسته‌ر سیتى میواندارى لێڤه‌رپول ده‌كات ، یارى چوون له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندى لێڤه‌رپول به‌كۆتا هات كاتێك به‌ئه‌نجامى سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ى یاریه‌كه‌ بوو  

شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.