Erbil 8°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 10:01

فرانچیسکۆ :به‌رامبه‌ر به‌بارسێلۆنا به‌پێکهاته‌یه‌کى باش یاری ده‌که‌ین ، به‌و نیه‌ته‌ یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ین که‌براوه‌بین

سبه‌ى سێشه‌ممه‌ ڕۆما میواندارى بارسێلۆنا ده‌كات
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامدرابوو ، هه‌ریه‌ك له‌ فرانچیسكۆ راهێنه‌رى ڕۆما ، ناینگۆلانى یاریزان ، له‌به‌رده‌م میدیاكان له‌باره‌ى یاری سبه‌ى شه‌ویان له‌میانى یارى گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا به‌رسڤى ڕۆژنامه‌نوسانیان دایه‌وه‌ ...

فرانچیسكۆى راهێنه‌ر بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ، به‌رامبه‌ر به‌بارسێلۆنا به‌پێكهاته‌یه‌كى باش یاری ده‌كه‌ین ، بۆ یاریه‌كه‌ ئاماده‌ین ، به‌و نیه‌ته‌ یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه‌براوه‌بین ، وه‌بیر له‌ئه‌نجامى یاری پێشوومان ناكه‌ینه‌وه‌ كاتێك به‌چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر شكستمان هێنا
راهێنه‌رى رۆما راشیگه‌یاند ، بارسێلۆنا له‌یارى چوون هه‌ڵه‌ى زۆرى ئه‌نجامدا ده‌بوو ئێمه‌ ئه‌و هه‌ڵانه‌مان هه‌ڵقۆزیبایه‌وه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆمان ، ئێمه‌ له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌ ورد ده‌بین له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ى به‌رامبه‌رمان ، له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆمان به‌كۆتا دێنین ، وه‌ئێمه‌ بڕواى ته‌واومان ده‌بێت به‌خۆمان هه‌بێت  ، تاكۆتایی یاری هه‌وڵ بده‌ین تۆمارى ئه‌نجامێك بكه‌ین كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندیمان بێت ، وه‌بیكه‌ین به‌شه‌وێكى مێژوویی له‌بیر نه‌كراو له‌به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له‌سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریاندا 

هه‌ر له‌كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌ ناینگۆلانى یاریزانى ڕۆما له‌پاڵ راهێنه‌ر ئاماده‌بوو له‌لێدوان بۆ ڕۆژنامه‌نووسان به‌شێكى له‌لێدوانه‌كانى ناوبراو بریتی بوو له‌ ، ده‌توانین له‌یاریگامان  له‌ئۆلۆمپیكۆ ئه‌نجامی باش و  یاری تۆڵه‌ ئه‌نجامبده‌ین بتوانین قه‌ره‌بووى یاری پێشوو بكه‌ینه‌وه‌ ، وه‌ناوبراو ڕاشیگه‌یاند بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌بێت وریا بین ، بڕوامان به‌خۆمان هه‌بێت ، وه‌ئه‌نجامى پێشوو له‌بیر بكه‌ین بۆ ئه‌م یاریه‌ هه‌وڵبده‌ین به‌تۆمارێكى باش ، بارسێلۆنا یانه‌یه‌كى باشه‌ ده‌بێت به‌وردى مامه‌ڵه‌ى ڵه‌گه‌ڵ بكرێت .
وه‌ناوبراو ڕایگه‌یاند من بۆ ئه‌م یاریه‌ ئاماده‌م و بێ كێشه‌م هیوادارم بتوانم كارێك بكه‌م كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌كه‌م بێت 

سبه‌ى سێشه‌ممه‌ له‌میانى یارى گه‌رانه‌وه‌ له‌قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، رۆما میواندارى بارسێلۆنا ده‌كات له‌كاتژمێر 9:45 شه‌و 

شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.